كاروخ نامیقئهندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت په‌رله‌مانی عێراق سستی زۆر به‌كاره‌كانییه‌وه دیاره‌و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه پێویسته بیدات له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان لیسته‌كان ده‌یده‌ن.
له‌تیف مسته‌فا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی گۆڕان له‌لێدوانێكدا به‌سایتی ده‌ستووری راگه‌یاند "كولتوورێك دروستبووه له‌ساڵانی رابوردوودا، ئه‌ویش ڕێكه‌وتنی كوتله سیاسییه‌كانه له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و په‌رله‌مانتاره‌كانیش دوایانده‌كه‌ون، ئه‌وه‌ش رۆڵی په‌رله‌مانی لاوازكردووه له‌بڕیارداندا".
وتیشی "به‌هۆی سستی له‌به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی په‌رله‌مان‌و په‌راوێزخستنی په‌رله‌مان، ئه‌مڕۆ 17 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی سلێمانی له‌نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی سلێمانی كۆبووینه‌وه، به‌یاننامه‌یه‌كمان بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا درێژكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانمان به‌كراوه‌ی به‌كارێكی نایاسایی ناساندووه، هه‌روه‌ها داوامان له‌په‌رله‌مانتارانی لیسته‌كانی تریش كرد، هاوهه‌ڵوێستمانبن بۆئه‌وه‌ی فشار دروستبكه‌ین بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆببێته‌وه".
14 حوزه‌یران ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لیسته‌كان له‌سه‌ر سێ پۆسته سیادییه‌كه، كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان به‌كراوه‌ی هێڵرایه‌وه تا 13ی ئه‌م مانگه، به‌ڵام جارێكی تر به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنیان دوێنێ كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان به‌كراوه‌ی مایه‌وه.
له‌تیف مسته‌فا ئه‌وه‌شی وت "ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌پێویسته په‌رله‌مان بیدات، له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان لیسته‌كان ده‌یده‌ن، وه‌ك درێژكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به‌كراوه‌ی كه كوتله‌كان ئه‌و بڕیاره‌یان دا، نه‌ك په‌رله‌مان‌و نه له‌ده‌ستووری عێراق‌و نه له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆدا دانیشتنی كراوه نییه، به‌ڵكو په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه ده‌ڵێت نابێت دانیشتنی كراوه هه‌بێت".
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌و بڕیاره نایاسایانه‌ی تائێستا دراوه، واده‌كات رۆڵی په‌رله‌مان لاواز بێت، هیچ جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی نابێت له‌گه‌ڵ خولی رابوردوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م خوله ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێراون، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیوسته ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت‌و ئه‌و په‌راوێزخستنه قبوڵنه‌كه‌ن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان بڕیاره‌كان بدرێت".
بیکه‌ره لیستی دڵخوازته‌وه
وێبگهنیشانهکهر
ئه‌م بابه‌ته به پۆستی ئه‌لکترۆنی بنێره
خوێنراوەتەوە: 69
بۆچوونه‌کان (0)




